بەغدا - INA
فەرمانگەی دیوانی وەقی سوننی ئەمڕۆ دووشەممە، چوارشەممەی داهاتووی كردە یەكەم ڕۆژی موحەڕەم .
لەبەیاننامەیەكی دیوان كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ِڕایگەیاندووە: بە سەرنجدان بەوەی كە بینینی مانگ لە لایەنی یاسایی و فەلەكییەوە نەسەلمێنراوە، لیژنەی دیاریكردنی مانگەكانی سەرەتای كۆچی لە دیوانی وەقفی سوننی ڕایدەگەیەنێت كە سبەی سێشەممە كە هاوتایە لەگەڵ 18/7/2023، تەواوكەری مانگی زولحەجەیە بۆ ساڵی ئێستای 1444كۆچی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : ڕۆژی چوارشەممە كە دەكاتە 19/7/2023 یەكەم ڕۆژی موحەڕەمە بۆ ساڵی كۆچی 1445.