سەرچاوەیەكی فەرمی: سەرۆك وەزیران بڕیارێكی یەكلاكەرەوەی دا كە بەشداری لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان نەكات

سیاسی
  • 17-07-2023, 19:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا نەكات.
    سەرچاوەیەكی فەرمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێكی یەكلایكەرەوەیدا بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردەكانی ناوخۆییەكاندا نەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك وەزیران دەیەوێت تەنها سەرنجی لەسەر جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتەكەی بێت، دوور لە هەر چالاكیەكی سیاسی.