بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی ئامێری BitScanی كردەوە، بە وەشانی نوێكراوە، یەكەمین جۆری خۆی لە عێراق بۆ دەستنیشانكردنی ئاڵۆزی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ئەمەل لە ناوچەی كەڕادە نزیك نەخۆشخانەی شێخ زاید، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی كە خزمەتگوزارییەكانی ئەم ئامێرە بەبێ بەرامبەر پێشكەش بە هەموو نەخۆشەكان دەكرێت، پڕۆژەیەكی ئاشكرا كرد بۆ دامەزراندنی تاقیگەی دەستنیشانكردنی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان.
حەسناوی لە ڕاگەیندڕاوێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەم ئامێرە (بێتسكان) یەكەم نییە، بەڵام لەڕووی توانا و تەكنەلۆژیاییەوە یەكەم ئامێرە لەسەر ئاستی عێراق، ئاماژەشی بەوەدا كە ئەو ئامێرە تایبەتمەندە لە دەستنیشانكردنی ئاڵۆزی نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان و خزمەتگوزارییەكان بەبێ بەرامبەر پێشكەش بە هەموو نەخۆشەكان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامێرەكە بە تیشكی قووڵ چارەسەر دەكرێت بۆ نەخۆشیەكانی مرۆڤ، وەك ئەوەی ئەمڕۆ كرایەوە، دوای مانگێك لەمەودوا دەست بە كاركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ئامێرە پارەیەكی زۆر بۆ هاووڵاتیان پاشەكەوت دەكات، بەو پێیەی تێچووی پشكنین لەگەڵ ئامێرەكە لە كەرتی تایبەتدا دەگاتە 500 دۆلار، ئەمە جگە لە گرانی نرخی چارەسەری تیشكی قووڵ.
جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەتەكە پڕۆژەیەكی هەیە كە بەم نزیكانە دەست پێدەكات بۆ دامەزراندنی تاقیگەی دەستنیشانكردنی تەواو بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان و ئاماژەی بەوەشكرد : پێشنیارێك هەیە بۆ دامەزراندنی 5 تاقیگە لە 5 پارێزگا، جگە لە دەستنیشانكردنی تیشكی بە ئامێری بەیت سكان و ئەوانی دیكە و تاقیگەی پێشكەوتوو كە بەشێكیان بۆماوەییە و بەشێكیان تایبەتمەندە بە شێرپەنجە و چەندین پشكنینی پەیوەست بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەكان.