بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە هەفتەی داهاتوو میوانداری عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی بكەن.
جێگری سەرۆكی لیژنەكە ئەحمەد مەزهەر جبوری لە راگەیاندراوێكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دوای پەسەندكردنی بودجە و جێگیركردنی نرخی دۆلار بە هەزار و 320 دینار، میوانداری پارێزگاری بانكی ناوەندی و ستافە پێشكەوتووەكانی هەفتەی داهاتوو لە لیژنەی دارایی بۆ تاوتوێكردنی پرسی نرخی ئاڵوگۆڕكردن.
ئاماژەی بەوەشكرد :لیژنەكە لەگەڵ پارێزگار تاوتوێی پلانی بانكەكە دەكات بۆ پاراستنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.