بەغدا - INA
ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی دواخست، دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا تەواو كرد.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : كە ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی دواخست، ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تەواو كرد و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای دژە تیرۆر و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای كۆلێژی فڕۆكەوانی سوپا كرد.
فەرمانگەكەئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی لێخۆشبوونی هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە ڤیزەی چوونە ژوورەوەی نێوان عێراق و حكومەتی قوبرس تەواوكردووە.