بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی رێنمایی كرد كە رێوشوێنی بەپەلە وخێرا بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی دەوڵەت بتوانێت ژینگە بۆ وەبەرهێنانی پیشەسازی باشتر بكات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی واقیعی كەرتی پیشەسازی لە عێراق و ڕێبازەكەی كرد لە دەستپێكردنی دەستپێشخەرییەكی پیشەسازی نوێ بۆ پێشخستنی ئەم كەرتە و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك ڕاوێژكار و نوێنەرانی كەرتەكە تایبەتەكان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە :لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دەستپێشخەرییەكە لە پێداچوونەوە بە بڕیار و یاساكانی پەیوەست بە كەرتی پیشەسازی، هەروەها ئامادەكردنی پاكێجێك لە بڕیاری بەپەلە بە ئامانجی پشتیوانی خێرا بۆ كەرتی پیشەسازی نیشتمانی.
لە میانی دیدارەكەدا سودانی ئاڕاستەی كرد : ڕێوشوێنی بەپەلە و خێرا بگرێتەبەر كە دەوڵەت بتوانێت ژینگە بۆ وەبەرهێنانی پیشەسازی باشتر بكات و بەشداری خۆی لە ئابووری نیشتمانیدا پەرەپێبدات.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە بەپێی بەیاننامەكە : پەرۆشی حكومەت بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە پیشەسازییە نیشتمانییە ئومێدبەخشەكان كە دەبنە هاوبەشی دەوڵەت لە جێبەجێكردنی پلانەكانی گەشەپێدانی ئابووری، هەروەها حكومەت جدییە لە هەوڵەكانیدا بۆ پێشخستنی واقیعی پیشەسازی وەك بەشێكە لەو چاكسازییە ئابوورییەی كە لە چوارچێوەی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتدا پەسەند كراوە.