بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە دەستگیرکردنی 6 کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە کوشتنی ٣ ئەندامی خێزانێک و بریندارکردنی یەکێک لەئەندامانی هەمان خێزان.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-ژمارەیەک تاوانبار بەهۆی کێشەی پيشوی خێزانی لە ناوچەی (عیزەدین سەلیم ) لە قەزای مەدینە سێ کەسیان کوشتووە و چوارەم ئەندامی هەمان خێزانیان بریندارکردووە،کە قوربانییەکان بریتین لە دوو براو کورێک و نەوەیەکی یەکێک لەو دووبرایە بەناوەکانی (ئەحمەد خامیس ڕەحیم حافز نەسیر)، و(حافز خامیس ڕەحیم حافز نەسیر) و (عەلی ئەحمەد خەمیس ڕەحیم نەسیر) و بریندارەکەش منداڵێکە بەناوی (فازل ئەحمەد خەمیس ڕەحیم نەسیر)
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە :- کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرا ئەنجامدراوە.
بەپێی بەیاننامەکە بێت دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتای، تۆمەتباران ڕادەستی بنکەی پۆلیسی هوەیر لە کەرتی پۆلیسی مەدینە کران و بەپێی مادەی ٤٠٦ دەستگیرکران،تاوەکو لەلایەن دەستەڵاتی دادوەری سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.