بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"هەیام یاسیری"وەزیری پەیوەندییەکان گەورەترین پڕۆژەی کێبڵی لە پارێزگای واست کردەوە.
بەپێ بەیاننامەیەکی وەزارەتی پەیوەندییەکان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، رایگەیاندوە :- "هەیام یاسیری" جەختی لەوە کردەوە کە "وەزارەتەکەی گرنگییەکی زۆر بە پڕۆژەکانی کێبڵی ئینتەر نێت دەدات بەهۆی ڕۆڵی ئەرێنییان لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت.
وەزیری پەیوەندییەکان ڕاشیگەیاند:- کە ڕێژەی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەرێژەی 300% لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ، ئەمەش بە واتای زووتر لەو ماوەیەی کە بەرنامەی حکومەتدا دیاری کراوە.