وەزارەتی نەوت: کۆی گشتی پڕۆژەکان لە ساڵی 2028 و 2029 تەواو دەبن

ئابوری
  • 17-07-2023, 14:15
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت بە وردی ئەو چوار پڕۆژەیەی ڕاگەیاند کە بەم دواییە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی گرێبەستی واژۆ کرادووە، هاوکات دووپاتی کردەوە کەلە قۆناغی یەکەم و دووەمدا، 600 ملیۆن پێی سێجا غاز بەدەست دەهێنێت.
    "نەسیر عەزیز جەبار" بەڕێوەبەری گشتی بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-ئەو چوار پڕۆژەیەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژۆ کراوە، لەنێو پڕۆژە ستراتیژییەکان هەژمار دەکرێن،کە هەموو لێکۆڵینەوەیەک لەوبارەیەوە تەواو کراوە. ئاماژەی بەوەشدا :- کە ئەم پڕۆژە لە قۆناغی یەکەمدا 300 ملیۆن پێی سێجا ستانداردی غاز بەدەست دەهێنێت.
    ڕاشیگەیاند :-لە قۆناغی دووەمدا، دەبێتە 600 ملیۆن پێی سێجای ستانداردی غاز، ئەمەش بەهۆی کەمی دابینکردنی وێستگەکانی کارەباوە نابێت.
    ڕاشیگەیاند:-ئەم پڕۆژەیە لە ماوەی ساڵانی 2028 و 2029 تەواو دەبێت،کە حکومەت بە بەهای یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بەشدارییان تێدا دەکات، کە ئەمەش پشکی خۆیەتی لەم پڕۆژانە و قەبارەی وەبەرهێنان بەسەر چوار پڕۆژەدا دابەشکراوە، هەر پرۆژەیەک بودجەی تایبەتی خۆی هەیە، بەو پێیەی پڕۆژەی غاز بەهای یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە، پڕۆژەی وزەی خۆر نزیکەی 700 ملیۆن دۆلارە، هەروەها پڕۆژەی ئاوی دەریایی 3 ملیار و نیو دۆلارە، ئاماژە، سەرجەمی تێچوی دروستکردنی ئەم پڕۆژانە نزیکەی 13 ملیار دۆلار دەبێت لە وەبەرهێنان لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا.