مەندائیەکان ڕێوڕەسمی ئاهەنگگێڕانی جەژنی سەری ساڵیان لە میسان بەڕێوەدەبەن

ناوخۆ
  • 17-07-2023, 14:11
  • +A -A

    میسان / INA
    سابیئەی مەنديیەکان هەموو ساڵێک جەژنی گەورە (دەهوا ڕەبا)، کە جەژنی سەری ساڵی نوێی مەندائیەکانە لە پارێزگای میسان بەڕێوەدەبەن.
    "نازم کوردی "کەسایەتی ئایینی مەندائیەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-جەژنی گەورە (دەهوا ڕەبا) جەژنی سەری ساڵی مەندائیەکانە، و تیایدا چەندین ڕێوڕەسم بەڕێوەدەچێت، لەوانەش (التعميد) واتا خۆتەرکردن یان خۆلەئاو هەڵکێشان بەپێی ڕێوڕەسمی ئایینی سابیئە،ودروستکردنی خواردنی لێبوردن (پاداشت) بۆ ڕۆحی ئەوانەی دونیایان بەجێهێشتوە، و مانەوە لە ماڵەکاندا بۆ ماوەی 36 کاتژمێر بەهۆی ئەوەی زەوی بێ فریشتەیە و بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی گوێڕایەڵی و سوپاسگوزاری بۆ پەروەردگاری جیهان، نەپێ بیروباوەری ئاینەکەیان ،پاش ئەو ڕێوڕەسمە دەبێتە ڕۆژی پڕ بەرەکەتی جەژن، و پیرۆزبایی و جەژەن لەیەکتر دەکەن.
    "نازم کوردی " ووتیشی:- جەژنەکە لەلایەن مەندائیەکان بە جەژنی (الكرصة) ناوی دەبەن، چونکە دیارترین تایبەتمەندیی ئەو جەژنە بریتییە لە ڕێوڕەسمی پابەندکردن و مانەوە لە ماڵەکان بەبێ ئەوەی دەربچن بەئامانجی پاراستنی سەلامەتی خۆیان بە پەیڕەوکردنی پاک وخاوێنی ڕۆحی و جەستەیی ، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی 16 ی تەمموز و تیایدا ماندائیەکانی عێراق ئاهەنگی بۆ دەگێڕن.
    وە لە درێژەی قسەکانیدا نازم کوردی وتی :- لەم جەژنە گەورەیەدا ئاڵای ( درافشا تاقنا) بەرز دەکرێتەوە، واتە دەرفەش، یان ئاڵای یەحیای کوری زەکەریا (سلاوی خوای لەسەر بێت)هێمای خۆشەویستی و ئاشتییە بۆ هەموو مرۆڤەکان.