هەولێر / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی 19 حاڵەتی نوێ تای خوێنبەربوونی لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
"سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 5 مانگی رابردوودا 19 حاڵەتی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە.
ئاشکراشیکرد :- کە 6 حەڵەتی مردن لە نێوان توشبواندا تۆمارکراوە.
جەختیشی کردەوە کە وەزارەت کاردەکات بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییە لە هەرێم.
ووتیشی :- لەکاتی گومان لە بوونی هەر حاڵەتێک، ئەوکەسە دەخرێتە ژێر چاودێری چڕ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی چارەسەری پێویست.
هەروەک ووتیشی :- حکومەتی هەرێم پارەی پێویستی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ تەرخانکردووە بۆ چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەم ڤایرۆسە کەسەرچاوەکی لەنێو ئاژەڵاندا هەیە.