بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەران ،چارەنووسی یاسای خزمەتی ناچاری ئاشکراکرد، راشیگەیاند کە 3 یاسا خوێندنەوەی یەکەمیان لە دانیشتنی داهاتوو بۆ دەکرێت.
"عەباس زاملی " سەرۆکی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: یاسای خزمەتگوزاری ناچاری گەڕێنرایەوە بۆ حکومەت لەسەر داوای خۆی بۆ هەموارکردنەوەی هەندێک لە بڕگەکانی”.
راشیگەیاند:-زۆرترین یاسا گرنگەکانی ناو لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان بریتین لە (رووبەرووبونەوەی تیرۆر، و کۆلێژی فڕۆکەوانی و دەزگای هەواڵگری).
"زاملی"ووتیشی: هەرسێ یاساکە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.
پێشتر "شاخەوان عەبدوڵڵا"جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی کرد، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک یاسای گرنگ کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە نێردراوە، هەروەها گرنگی بەردەوامی کار و هەوڵدان بۆ ئامادەکاری و جێبەجێکردن یاساکان.