بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی پلاندانان و خزمەتگوزاری ستراتیژی فیدراڵی لە پەرلەمان، میوانداری 4 بەرپرسی حکومەت دەکات سەبارەت پرسی دابەشکردنی خاوەن بڕوانامە باڵاکان.
لەوبارەیەوە پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) زانیاری ئەوەی خستەروو :- لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی ئەمڕۆ میوانداری سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدراڵی و بریکاری وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری دارایی و کارگێڕی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی،و بەڕێوەبەری میلاکات لە وەزارەتی پەروەردەی کرد.
هەروەک پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا :- میوانداریکردنەکە بۆ گفتوگۆکردن بوە لەسەر دۆسیەی دابەشکردنی خاوەنی بڕوانامەی باڵاکان بەسەر پلەی وەزیفی و کۆدەکانی گروپی پزیشکی 31 هەزار نمرەی کار لە بودجەی گشتیدا.