دەزگای هەواڵگری هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی ساوا پوچەڵدەکاتەوەو تۆڕەکەش دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 17-07-2023, 12:39
  • +A -A

    بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای هەواڵگری هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی ساوای ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە :- بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، هێزەکانی دەزگای هەواڵگری توانیویان تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ هەڵبوەشێننەوە و هەوڵێکی فرۆشتنی منداڵێکی ساوای تەمەن ٩ مانگ پووچەڵ بکەنەوە، کە منداڵەکە بە بڕی ٢٥ ملیۆن دینار فرۆشرابوو . 
    بەیاننامەکەی دەزگای هەواڵگری ئەوەشی خسیۆتەروو:- کە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری لە بۆسەیەکدا دەستگیرکردنی ئەندامانی تۆڕەکەی ئاشکرا دەکات کە پێکهاتبوو لە دوو ژن کە هەوڵیان دەدا منداڵەکە بفرۆشن.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد:- ووتەی دانپێدانانی دوو تۆمەتبارەکە تۆمارکراوە و ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدار کراوە تا سزای دادپەروەرانە وەربگرن.