بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە کەرخی بەغدا ، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە باشووری بەغدای پایتەخت راگەیاند
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بەپێی ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ لە کاراکردنی هەوڵی هەواڵگری و بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە فیدراڵیەکان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی موحەڕەم، هێزێک لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کەرخی بەغدا،توانی یەکێک لە ئامانجە خوازراوەکان دەستگیر بکات.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد:- پرۆسەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە بەگوێرەی بڕگەکانی ماددەی 4ی تیرۆر بوو ، دوای بۆسەیەکی ورد و بەدواداچوون بۆ جموجۆڵیەکانی.