هێزەکانی سنوور 5 کەس بەماددەی هۆشبەرەوە لەبەسرا و واست دەستگیر دەکەن

ئەمنی
  • 17-07-2023, 11:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان دەستگیرکردنی 5 کەسی هەماددەی هۆشبەرەوە لە بەسراو واست راگەیاند.  
    راگەیاندنی فەرماندەییەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئەماژە بەوەدەکات :- یەکەیەک لە هێزە مەیدانییەکانی بنکەی پۆلیسی گومرگی زورباتیە لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی ناچەی سێ ،لە ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا توانیویان چوار ڕێبوار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیربکەن، کە مادەکانی بریتی بوون لە کریستاڵ و ئەڤیۆن و میتادۆن و ماریوانە.
    ئەوەشی خستۆتەروو :- کە هێزەکانی بنکەی پۆلیسی گومرگی شەلەمچە ، لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی هەرێمی چوار، توانیان کەسێک بەماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر بکەن ، کە ویستویەتی بۆ ناوچەیەکی ناو عێراق بیگوازێتەوە .
    هەروەک لەراگەیەندراوەکەی فەرماندەییەکە ئەوەش خراوەتەروو :- کە دوای دەستگیر کردنی تۆمەتباران ، ڕاپۆرتی فەرمی دەستبەسەرداگرتن ڕێکخرا و ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژیان گیراوەتەبەر.