بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، ڕەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند:-کە پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەردەوام لەبەرزبوونەوە دابن.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا خستۆتیەروو :- کە رۆخی کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
دەستەی کەشناسی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشداوە کە کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبێتەوە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو، هەروەک لەناوچەکانی باشوریش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.
بۆ ڕۆژی هەینی داهاتووش دەستەکە پێشبینی دەکات لەتەواوی وڵات ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، بەڵام لەناوچەکانی باشوری وڵات پلەکانی گەرمان کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەبەراوەرد بەرۆژانی پێشوو.