بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار،بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی مەندائیەکان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کردن.
سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی مەندائیەکان گەرمترین پیرۆزبایی لەگەلی مەئیەکان دەکەین، بە هیوای ئەوەین لە هەر شوێنێک بن،ساڵێکی خۆش و پر چاکە بە سەرکەوتووی بەرێبکەن.
سەرۆک کۆمار لەپەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردوە :- وڵاتەکەمان کە دەوڵەمەندە بە کلتوری هەمەجۆر ، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات هەموومان بەشداری بکەین لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و چەسپاندنی ئاشتی لە عێراق .