لەپامێکدا سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی جەژنی گەورەی (دەهوا ڕەبا) لە پێکهاتەی سابیئە دەکات

سیاسی
  • 17-07-2023, 03:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی جەژنی گەورە (دەهوا ڕەبا)ی لە پێکهاتەی سابیائی کرد.
    سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە تویتێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی خۆم لە پێکهاتەی سابیائی دەکەم بە بۆنەی جەژنی گەورەی (دەهوا ڕەبا)، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵی نوێی ماندائیەکان. 
    لەپیامەکەیدا، سەرۆک وەزیران هیوای ساڵێکی خۆشی بۆ گەڵی سابیئە دەخوازێت کە لە زێدی خۆیان و لە عێراقی ئازیز ئاهەنگ دەگێڕن،کە شانازی بەم فرەچەشنی و مێژوویی شارستانیەتیەوە دەکات لە وەی سەرجەم پێکهاتە ڕەسەنەکانی بەشدارن،لە بنیاتنانەوە و پێشخستنی وڵاتەکەیاندا.