بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە ، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ناردوویەتی رایگەیاندوە:- "بەنگین رێکانی "وەزیری ئاوەدانکردنەوە سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی کرد سەبارەت بە دەستپێکردنی چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەچوارچێوەی یاسای بودجەدا ، بەئامادەبوونی "نزار رێکانی " وەزیری ژینگەو پارێزگاری بەسراو میسان و ئەنبار و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی وەبەرهینان لەو پارێزگایانەو چەند پارێزگایەکی دیکە ، بڕیاردرا بە درووستکردنی 120 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون وەک شارێکی نوێ لە بەسراو هەروەها 60 یەکەی نیشتەجێبوون وەک شاری رووماددی نوێ لە ئەنبار و 6 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون وەک شاری بەلەدی نوێ لە سەلاحەددین، هەروەها شاری موتەنەبی بە 70 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای واست ، شاری سەماوەی نوێ بە 4 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای موسەننا ، هەروەها شاری مەجری نوێ لەپارێزگای میسان بە 8 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون .