بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی داواکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی فەرمانبەرانی چالاک و پزیشکی بۆ (بەشی گشتی- بەشی خانەوادەی شەهیدان) لە دەرچووانی پەیمانگا بۆ وەرگرتن لە کۆلیژ و بەشەکان بەپێی پسپۆڕی هاوبەشیەکان بەپێ ڕێژەی دیاریکراو راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- فۆڕمی وەرگرتن بۆ قوتابیانی ئامادەیی بۆ لقەکانی (زانستی - بایۆلۆجی -پیشەگەری - ئەدەبی - پیشەیی) کراوەتەوە بۆ هەردوو بەشی ( گشتی - وارسی شەهیدان) بۆ وەرگیران لە پەیمانگاکان بەپێی پسپۆڕییە دیاریکراوەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2024/2023.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە رۆژی سێشەممە، 15/8/2023 دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵی بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ( www.dirasat-gate.org ) داواکاری پێشکەش بکرێت.