بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"حسێن تەمیمی" بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ،لەوەزارەتی ناوخۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەستگیرکردنی 10 هەزار تۆمەتباری لە بازرگان و قاچاخچی ماددە هۆشبەر لە ماوەی 8 مانگدا پشتڕاستکردەوە، هاوکات ئاماژە بەوەدا کە کارکردن بۆ بنبڕکردنی ئەم بەڵایە لە ئەرکدارکردنی پۆلیسەوە گۆڕاوە بۆ هەواڵگری، کەیارمەتی ئەوەی داوە دوو ئەوەندی پیشتر کۆنترۆلەکان بەباشی بەڕێوەبچن.
ئاشکراشیکرد کە ئۆپەراسیۆنەکەی شاری موسەننا بە هەوڵی هەواڵگری نهێنی ناوازە ئەنجامدرا، ئەویش لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە و وردبینی دەسەڵاتی باڵای دادوەری کە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە سەرکەوتنی مەلەفی بەدواداچوونی ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق ، کە لەئەنجامدا تۆڕێکی ماددەی هۆشبەر لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەسەریەک کە داخلی عێراق دەبوون ، لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆکرا یەک ملیۆن حەب لە جۆری بنتاگۆن دەستی بەسەردا گیراو تۆڕەکە دەستگیرکرا .