بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"نوری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، لەگەڵ "عەلی ڕەزا زاکانی"ئەمینداری تاران ، گفتوگۆیان کرد لەبارەی بەرەوپێشبردنی هاوکاری هاوبەش لەنێوان هەردوولادا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا ، هەروەک بەرەو پێشبردنی لە بواری خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە نێوان هەردوو ئەمینداری بەغدا و ئەمینداری تاران گفتوگۆی لەبارەوە کرا .
جەختیش لە چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و هەنگاوەکان کرایەوە.
بە پێی بەیاننامەکە"مالیکی" ستایشی پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ئاستە جیاجیاکاندا کرد و خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بوو لە جیبەجێکردنی پڕۆژەکان.
لە بەرامبەردا" زاکانی" ئامادەیی شارەوانی تارانی بۆ هاوکاری و بەشداریکردن لە پرۆژەکانی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری و پاککردنەوە وقەرەباڵغی هاتوچۆ و هەروەها ڕاهێنانی کادیران بۆ بەغدای پایتەخت دەربڕی.