بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری سوریا، کە چەندین کاتژمێری خایاند، گەیشتەوە وڵات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، دوای سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری سووریا گەڕایەوە وڵات،سەرۆک وەزیران لەو ماوەیەدا کە چەند کاتژمێرێکی خایاند گفتوگۆی بەرفراوانی لەگەڵ "بەشار ئەسەد " سەرۆکی سوریا،و بەرپرسانی سوریا ئەنجامدا،کە پەیوەندییان بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەماهەنگیکردن لەسەر کۆمەڵێک پرسی هاوبەش هەبوو.