عەلاق جەخت لەسەر پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بەشداربوان لە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای دارایی مۆدێرن دەکاتەوە

ناوخۆ
  • 16-07-2023, 17:47
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق،جەختی لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بەشداربوانی و وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای دارایی هاوچەرخ کردەوە.
    بانکی ناوەندی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-"عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانێکی مەیدانی بۆ بانکی بازرگانی عێراق (TBI) و بانکی پیشەسازی ئەنجامداوە و لە پەراوێزی سەردانەکەدا لەگەڵ ستافی پێشکەوتووی هەردوو بانکەکە کۆبووەوە، گوێی لە کێشە و گرفت و داخوازیەکانیانی گرت کە ڕووبەڕووی هەردوو بانکەکە بوونەتەوە.
    بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "عەلاق"ڕێنمایی ئاڕاستکردن لە پێویستی هاوئاهەنگی پلان و ڕێنماییەکانیان لەگەڵ بەرنامە و ئامانجەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی عێراق بێت، هەروەها جەختیکردەوە لە کارکردن بۆ چاکسازی و پەرەپێدانی کەرتی بانکی لە عێراق.
    هەروەک داوای لە بانکی بازرگانی عێراق (TBI) کرد لە پێویستی کردنەوەی ناوەندێکی هەمیشەیی و پێشکەوتوو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە خێرایی و وردبینی کە دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی زۆرترین ژمارەی گواستنەوەی مووچە بۆ حیسابەکانی بانکەکە و بەشداریکردن لە هاندانی چوونە ژوورەوەی بازرگانان بۆ ناو سیستەمی گواستنەوەی دەرەکی و بەدەستهێنانی سەقامگیری بازاڕ و نرخی ئاڵوگۆڕکردن.
    پارێزگاری بانکی ناوەند ڕێنمایی هەردوو بانکی (بانکی بازرگانی و پیشەسازی)ی کرد کە "سیاسەتی قەرزدانیان بەرەو فراوانکردن و هەمەچەشنکردنی بەرهەمهێنان چڕبکەنەوە، هەروەها پاڵپشتی کەرتی تایبەت بکەن بە دەستپێشخەرییەکانی کارگە بچووک و مامناوەندەکان،کە کاریگەری لەسەر گەشەی ئابووری و کەمکردنەوەی بێکاری لە کۆمەڵگادا دەبێت ، هەروەک جارێکی دی جەختی لەسەر "پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بەشدار بوان لە وەبەرهێنان کردەوە لە تەکنەلۆژیای دارایی مۆدێرن بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی بانکی و ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەدەستهێنانی گشتگیری دارایی و بەرزکردنەوەی تواناکان بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە ئابوورییە جیاوازەکان