بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەن، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی حەلبوسی لەگەڵ سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمان تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کارەکانی پەرلەمانی کرد ، ئەوە جگە لە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ خولی نوێی یاسادانان،و یاساکانی ناو لیژنەکان و کار بۆ پشتگیریکردنیان.
راگەیەندراوەکەی نوسینگەی حەلبوسی ئاماژەی بەوەشداوە :- کە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردۆتەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمانی.