بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کاتی دەستپێکردنەوەی خوێندنی بۆ ساڵی نوێ ئاشکرا کرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاند:ئەمرۆ "نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی دەسەڵاتی زانکۆکان بۆ دیاریکردنی وادەی تاقیکردنەوەکان بۆ خولی دووەم بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023،هاوکات 17ی مانگی ئەیلولی داهاتوو وەک وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024 دیاریکرد.