دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە قەزای دبس

ناوخۆ
  • 16-07-2023, 16:36
  • +A -A

    كەركوك -   INA-  مەهدی ڕەبحاوی
    ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگای كەركوك دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لە قەزای دبس ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەیە بۆ بوونی پڕۆژەی نوێ كە لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023 جێبەجێ دەكرێن.
    ڕاكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:بە سەرپەرشتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ بەردی بناغەی دامەزراندنی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لەقەزای دبس دانرا، كە یەكەم نەخۆشخانەیە لە جۆری خۆیدا و خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەڵكی قەزاكە و گوند و قەزاكانی دەوروبەری دەكات و ئاماژەی بەوەشكرد گرنگیدان بە دبس پێویستیی زۆر هەیە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریدا.
    جبوری ئاماژەی بەوەشكرد : پڕۆژەكە لە چوارچێوەی پلانەكاندایە بۆ دامەزراندنی نەخۆشخانەی دیكە لە قەزای داقوق، و یەكێكی دیكە لە نێوان ناحیەكانی زاب و عەباسی و ڕیاز، جگە لە پڕۆژەی نەخۆشخانەی ئاڵتۆن كۆپری و ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمەش بۆ پەرەپێدانی واقیعی تەندروستی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییە بۆ هاوڵاتیان.
    ڕوونیشی كردەوە : ئەو پڕۆژانەی لە قەزای دبس جێبەجێ كراون بریتی بوون لە كاری نۆژەنكردنەوە و گەشەپێدان بۆ سەنتەری قەزاكە و گوندەكانی سەر بە خۆی لە بواری ڕێگاوبان و پەروەردە و خزمەتگوزاری شارەوانی و نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبا و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گوندەكان بە هەمان شێوە، ئاماژەی بەوەشكرد پڕۆژەی نوێ هەیە كە ئیدارەی پارێزگا كار لەسەر جێبەجێكردنی دەكات لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023 لە دبس و سەرجەم یەكە كارگێڕییەكانی دیكە.