كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی شەممە بكرێتە پشوو بۆ خوێندكاران لە ساڵی خوێندنی داهاتووەوە دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 16-07-2023, 16:35
  • +A -A

    هەولێر - INA - ئیڤان ناسر
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا ڕۆژی شەممە بكرێتە پشووی فەرمی بۆ خوێندكاران،لە ساڵی خوێندنی داهاتووەوە دەست پێدەكات.
    وەزیری پەروەردە ئالان حەمە سەعید لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە هەولێر بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : رۆژی شەممە دەبێتە پشووی فەرمی بۆ خوێندكاران لە ساڵی خوێندنی داهاتووەوە دەستپێدەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە كاتژمێری خوێندكاران لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەر هەفتەیەك دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەتوانرێت چالاكییەكانی قوتابخانە و فێستیڤاڵەكان لە ڕۆژانی شەممەدا ئەنجامبدرێت، ئاماژەی بەوەشكرد ساڵی خوێندنی داهاتوو لە 13ی ئەیلول دەستپێدەكات.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بەرواری دەستپێكردنی ساڵی خوێندن قوتابخانە نێودەوڵەتییەكان ناگرێتەوە، چونكە مەنهەجی تایبەت بە خۆیان هەیە.