دیمەشق - INA
محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێككەوتنی لەگەڵ لایەنی سوریا بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دووپاتكردەوە و وێڕای جەختكردنەوە لەسەر پێویستی دەستەبەركردنی پشكی ئاوی دادپەروەرانە، ئاماژەی بەوەدا كە دەرگاكانی عێراق كراوەن بۆ وەبەرهێنان.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند كە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ئەنجامیاندا و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و راگەیاند : عێراق و سوریا وڵاتی وابەستەن و پەیوەندی هاوبەشیان هەیە بۆ پێویستی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی عێراق و سوریا دەبنەوە.
سودانی ووتیشی: ئاسایش و سەقامگیری نێوان هەردوو وڵات دوو هۆكارن كە پاڵدەنێن بەرەو وابەستەیی زیاتری یەكتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی دوو وڵاتەكەمان دەبنەوە، جەختیشیكردەوە پشتیوانی عێراق بۆ سوریا.
ڕوونیشی كردەوە كە كلیلی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە دۆخێكی باشی ئابوورییە، جەختیشی كردەوە كە دەرگاكانی عێراق كراوەن بۆ وەبەرهێنان.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: تەحەددای هاوبەش لەگەڵ سوریادا هەیە، ئاماژەی بەوەدا كە هەردوو وڵات ڕووبەڕووی ئاستەنگەكانی كەمی ئاو دەبنەوە و دەبێت هاوكاری بكەین بۆ دەستەبەركردنی پشكی ئاوی دادپەروەرانە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیرۆر لە عێراق پاشەكشەی كرد و شكستی هێنا، بەو پێیەی هێزە چەكدارەكان بە توندی دژی تیرۆریستان وەستانەوە و ئاماژەی بەوەشكرد عێراق و سوریا ڕێككەوتن لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمی هەماهەنگی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد : كە عێراق زۆر كاری كرد بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ سەر كورسییەكەی لە كۆمكاری عەرەبی، شانازی گەلی عێراقی بە خۆڕاگری گەلی سووریا لە بەرامبەر قورسترین هێرشی تیرۆریستی كە تووشی بوو دەربڕی.
ئاماژەی بەوەشكردووە : عێراق پابەند بووە بە گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی لە كەمپی هۆڵ.
سودانی ڕەتكردنەوەی داگیركاری ئیسرائیل لەلایەن عێراقەوە نوێكردەوە و جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراق لەمەڕ دۆزی فەلەستین كردەوە.