بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەشار ئەسەد، سەرۆك كۆماری سوریا، خولێكی فراوانكراوی دانوستانەكانیان ئەنجامدا، كە بریتی بوو لە بەهێزكردنی هاوكاری و هاوبەشی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك ی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیاندراوێكی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه وتیایداهاتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سەردانێكی فەرمی بۆ كۆماری عەرەبی سوریا دەستیپێكرد، لە ماوەی سەردانەكەی لایەنە جیاوازەكانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پرسە گرنگەكانی هاوبەش باس دەكەن، ئاماژەی بەوەشكرد كە سەرۆك وەزیران مەراسیمی پێشوازی فەرمی لە كۆشكی شەعب لە ناوەندی دیمەشقی پایتەختی سوریا لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریاوە لێكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی سەرۆكایەتی شاندی عێراقی كرد لەو دانوستانە فراوانكراوەی لەگەڵ لایەنی سوریا بە سەرۆكایەتی بەشار ئەسەد سەرۆك كۆماری سوریا ئەنجامدرا و ئاماژەی بەوەشكرد گفتوگۆكان ڕێگاكانی بەرزكردنەوە و پەرەپێدانی هاوكاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەخۆگرتبوو، هەروەها توێژینەوەكانی لە ئاسۆی فراوانكردنی ئاڵوگۆڕكردن لە بوارەكانی ئابووری، گواستنەوە، بازرگانی، گەشتیاری و ئاودا لەخۆگرتبوو و بەرەنگاربوونەوەی كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.
ئاماژەی بەوەشدا: لە وتووێژەكاندا باس لە هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاسایشی هەردوو وڵات و سەقامگیری گەلەكانیان لە خۆ گرتبوو.