ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پلانی مانگی پیرۆزی موحەڕەم ڕادەگەیەنن

ئەمنی
  • 16-07-2023, 12:36
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وردەكارییەكانی پلانی ئەمنی خۆی بۆ مانگی پیرۆزی موحەڕەم ڕوونكردەوە، هاوكات وادەی بەسەرچوونی دیاریكرد.
    وتەبێژی فەرماندەیی لیوا تەحسین خەفاجی لەبەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بە هاوكاری لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان لە ئەنبار، كەربەلای پیرۆز، بەغدا و سامەڕا، كار لەسەر پلانی مانگی پیرۆزی موحەڕەم دەكەن.
    ڕوونیشیكردەوە : پلانەكە بریتی بوو لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و ئەمنی و زیادكردنی ژمارەی سێكتەرەكان لەڕووی هەواڵگری و ئەمنییەوە، هەروەها جێگیركردنی كارمەندانی هەواڵگری و ئەمنی بە جلوبەرگی مەدەنییەوە و ئاماژەی بەوەشكرد :پلانەكە بریتی بوو لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و ئەمنی و زیادكردنی ژمارەی سێكتەرەكان لەڕووی هەواڵگری و ئەمنییەوە، هەروەها جێگیركردنی كارمەندانی هەواڵگری و ئەمنی بە جلوبەرگی مەدەنییەوە و كەرتی تەندروستی و ئەوەی پەیوەستە بە كاروان و گرنگیدان بە خواردن و خواردنەوە، جگە لە گرنگیدان بە دەستەبەركردنی ڕێڕەوی سەردانكەران بۆ شاری پیرۆزی كەربەلا و كازمییە و سامەڕا و باقی شارە پیرۆزەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان دەستپێكردووە بۆ بەدواداچوونی چەتەكانی داعش و فشارخستنە سەر گروپە تیرۆریستییەكان، جگە لە زیادكردنی هەوڵەكان و ئەنجامدانی سیخوڕی ئاسمانی لە ڕێگەی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپاوە بە ئامانجی ئەمنیەتی ئەو ناوچانەی كە مەراسیمەكانی مانگی موحەڕەم بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پلانەكە تا چلەی  ئیمام حسێن (سەلامی خوای گەورەی لەسەربێت) درێژدەبێتەوە و وە وەزارەتەكانی گواستنەوە، بازرگانی، تەندروستی، و ناوخۆ، هەروەها وەزارەتی بەرگری و هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەموویان كەرتە ئەمنییەكان بەشداری تێدا دەكەن.