بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند كە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە بەڕێوە بچێت.
ڕاگهیاندنی ئهنجوومهنی نوێنهران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه و ڕایگەیاند: كارنامەكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لەخۆگرتبوو، ئاماژەی بەوەشكرد خشتەكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاساكە پرۆژە یاسای دژە تیرۆری لەخۆگرتبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها لە بەرنامەی كاردا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای كۆلێژی فڕۆكەوانی سوپا لەخۆگرتبوو، هەروەها خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتننامەی لێخۆشبوونی خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و تایبەت لە ڤیزەی چوونە ژوورەوە لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی ڕووسیا لەخۆگرتبوو.