بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، لەكاتێكدا پێشبینی دەكرد پلەكانی گەرما بەردەوام بەرزببنەوە، سبەینێ بەسڕە نیو خاڵی كوڵان تۆماربكات.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه و تێیدا هاتووە: كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت و سەبارەت بە پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور و هیچ گۆڕانكارییەكیان لە بەشی باشووری وڵاتدا ڕوونادات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی زۆرترین پلەی گەرما لە پارێزگای بەسڕە دەگاتە 50 پلەی سەدی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كەشوهەوای ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ڕوون دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەشوهەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.