بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دهستهی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه و تێیدا هاتووە: دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دەركردوە لە دۆسیەی دەستكاریكردنی پێشینەكانی كە دۆسیەی دەستكاریكردنی پێشینەكانی بەشی چاككردنەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بووە، ئاماژەی بەوەدا كە تۆمەتبارەكە پێشتر سەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەی وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (331) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباری هەڵاتوو دەركرد.