بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، ستایشی هەڵوێستی نیشتمانی و مرۆیی هۆزەكانی پارێزگای موسەننای كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداری لەڤێستیڤاڵی ساڵانەی كرد كەبەبۆنەی یادی 103 ساڵەی شۆڕشی بیستەم لەلایەن هۆزی زەوالمەوە لە پارێزگای موسەننا سازكرا.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرۆك وەزیران لە ڤێستیڤاڵەكەدا وتارێكی پێشكەش كردو تێدا ستایشی هەڵوێستی نیشتمانی و مرۆیی هۆزە جیاجیاكانی پارێزگاكەی كرد و ڕۆڵی كۆمەڵایەتی گرنگیانی بەرز نرخاند، هەروەها لەگەڵ درێژبوونەوەی بەبەهایان بۆ ئەو قۆناغە مێژووییە سەرەكییانە كە خەباتی گەلی عێراق بۆ ڕزگاری لەداگیركاری تێیدا تێپەڕیوە.