شێخ خەزعەلی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی شێخ عەفیف نابلسی رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 15-07-2023, 19:33
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمڕۆ شەممە، سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی ئایەتوڵا شێخ عەفیف نابلسی راگەیاند.
    شێخ خەزعەلی لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئیمامی سادق (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: (ئەگەر زانایەك بمرێت، كەلێنێك لە ئیسلامدا دروست دەبێت، كە تا رۆژی دوایی هیچ شتێك پڕی ناكاتەوە)، ئێمە بە ڕاستگۆییەوە هاوخەمی خۆمان بۆ حەوزەی عیلمی و مەرجەعە مەزنەكان دەگەیەنین، بەبۆنەی كۆچی دوایی زانای كاری موجاهید، ئایەتوڵا شێخ عەفیف نابلسی، كە ژیانی پیرۆزی خۆی لە بوارەكانی زانست و جیهاد لە دژی ستەمكاران و داگیركەران بەسەر برد و باشترین پشتیوانی بوو بۆ بەرخۆدان و بەرهەڵستكاران.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: داوا لە خوای گەورە دەكەین كە تكاكارەكانی موحەمەد و ئالی موحەمەد و خۆشەویستانی ئارام بگرن.