بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، لە پارێزگای موسەننا لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتار كۆبووەوە، و باسی لە بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری و هەلی وەبەرهێنان لە شاری موسەننا كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای موسەننا، كەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، گەیشتێ، چاوی بەژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو پارێزگایە كەوت.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: كە لەدیدارێكدا رەوشی خزمەتگوزاری و باری گوزەران و ودەرفەتی وەبەرهێنانی بەردەست كە یارمەتیدەرە بۆ پێشخستنی پارێزگاكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە خەڵكەكەی تاوتووێكران.
هەروەها لەدیدارەكەدا جەختكرایەوە لەگرنگی یەكخستنی هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان، لەپێناو تەواوكردنی كارەكان بە گیانی یەك تیم بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕكمانیە جۆراوجۆرەكان كە روبەروی عێراق دەبنەوە، هەروەها پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی حكومەت لە جێبەجێكردنی ئەولەویەتی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری، بەتایبەتی لە هەژارترین شارەكان، لەوانەش شار و قەزاكانی پارێزگای موسەننا، بەڕێگای بوژاندنەوەی ئابووری بە هەموو ئاست و كەرتەكانەوە.