بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: بومەلەرزەیەك بە گوڕی (3.7) پلە لە ناوچەی چەمچەماڵ لە سلێمانی ڕوویدا.
بەشی بومەلەرزەزانی لە دەستەی كەشناسی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ڕوانگە بومەلەرزەكییەكانمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی چەمچەماڵ لە پارێزگاری سلێمانی بوومەلەرزەیەكیان تۆماركرد.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: بومەلەرزەكە بە گوڕی (3.7) بووە، و لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێكراوە.