بەغداد/ INA
ئەمڕۆ هەینی سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی جەختی بۆ سەرۆکی تورکیا لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئەمڕۆ هەینی، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەبەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێگەیشت، تێدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان تاوتووێکران.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێزیان جەختی لە پەرۆشی عێراق کردەوە بۆ بنیاتنانی هاوبەشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی وڵاتانی دۆست وبرا و کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕکمانیەکان و بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لەلایی خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەئاراستەی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاریکاری لەگەڵ عێراق کرد وجەختی لە ئامادەیی تورکیا و کۆمپانیا تورکییەکان کردەوە بۆ کارکردن لە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، و بەشداریکردن لەم دەرفەتە ئابوورییە، بە شێوەیەک کە پاڵپشتی لەئاڵوگۆڕ و پەیوەندی نێوان هەر دوو گەلی دۆست و خزمەتی هەموو گەلانی ناوچەکە بکات.