وەزارەتی کۆچ : سەرۆک وەزیران فەرمانی دابە پارێزگاکان کە پشکی کۆچبەران لەزەوی جودابکەنەوە

ناوخۆ
  • 14-07-2023, 18:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA نساڕ حاجی
    وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئەوکۆچبەرانەی گەڕاونەتەوە پارچەی زەویان پێدەدرێت ، جەختیشی کردەوەلەوەی کە سەرۆک وەزیران پارێزگاکانی عێڕاقی فەرمان پێداون کە پشکی کۆچبەرە گەڕاوەکان دەستنیشان بکەن.
    وتەبێژی فەرمی بەناو وەزارەت علی عەباس بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بڕیارێکی تازەهەیە بۆ پێدانی پارچەزەوی بەو کۆچبەرانەی گەڕاونەتەوەکەلە ساڵی 2007 ەوە شایستەکراون.
    وتیشی زۆربەی پارێزگاکان سستن لەجێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری کۆچبەران ئێڤان فایق جابڕۆ لە میانەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەم بابەتەکردووە.
    جەختیشی لەوەکردەوە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی فەرمانی بەپارێزگاکان داوە بۆ جیاکردنەوەی پشکی ئەوانەی کە پارچەزەوی کۆچبەرە گەڕاوەکان دەیانگرێتەوە بۆ ئەوەی بیاندرێتێ.