.بەغداد/ INA
دەستپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە فەرمانی بانگهێشتکردنی بۆ باڵیۆزی عێڕاقی لە تورکیا دەرکردووە پاش تێبینی زەبەلاحبوونی سامانەکەی.
بەیاننامەی دەستپاکی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دادوەری نەهێشتنی گەندەڵی لە بەغداد فەرمانێکی بانگهێشتکردنی دەرکرد بۆ باڵیۆزی ئێستای عێڕاق لەتورکیا، ئەویش پاش تێبینیکردنی زیادبوونی سەروەت و سامانەکەی کە گەیشتووەتە زیاتر لەدوو ملیاردینار، بەتایبەتی کە داهاتی ئەوکەسە ناگاتە ئاستی ئەوسامانە زۆرەی کە هەیەتی.
وتیشی فەرمانی بانگهێشتکردنەکە لەدادگای تاوانەکانی نەهێشتنی گەندەڵیەوە دەرچووە بەپێی مادەی 19/ دووەم لەیاسای دەسپاکی ژمارە 30 ساڵی 2011 ی هەموارکراو.