بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی حەوت داواكراوی ڕاگەیاند كە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكەن لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف.
دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری لە شاری نەجەفی ئەشرەف زانیاری دروستیان پێگەیشت سەبارەت بە بوونی باندێك كە لە حەوت تۆمەتبار پێكهاتووەو مامەڵە بە ماددەی هۆشبەرەوە دەكەن، بەگوێرەی بڕگەكانی مادەی 28، مادەی هۆشبەر داواكراون و دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی دادوەر، تیمێكی كاركردن لە دەزگای هەواڵگری پێكهێنرا و بۆسەیەكی توندیان دانا و لە ئەنجامدا باندەكە دەستگیركران و كە بڕێك ماددەی هۆشبەر وەك كریستاڵ و حەبی هۆشبەرییان پێبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: وتەی تۆمەتبارەكان تۆماركراوە، و بەڕوونی دانیان بەوەدا ناوە كە بەشدارییان لە بازرگانیكردن و بە بازاڕكردنی ماددە هۆشبەرەكاندا كردووە.