بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە 90%ی پرۆسەی پێدانی مۆڵەتی بیناسازی گەندەڵی تێدایەوە و وتیشی: پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەو سزایانە بكرێت كە بەهۆی گەندەڵییەوە دەكرێن.
سەرۆك وەزیران لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ سكرتارییەتی بەغداد، لە وتەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: ئاسانكردنی ڕێكارەكان لە فەرمانگەكانی دەوڵەتدا دەبێتە هۆی نەهێشتنی زۆرێك لە حاڵەتەكانی گەندەڵی كە لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڵاتیان ڕوودەدەن، و هەروەك ئاماژەی بە گرنگی بە ئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەكردن كرد.
تەئكیدیشیكردەوە: كە 90%ی پرۆسەكانی پێدانی مۆڵەتی بیناسازی بریتین لە گەندەڵی و ڕێگریكردن لە كاركردن، و جەختیشی لە كاركردن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و بەرتیلدان كردەوە.
ئاشكراشیكرد: كاردەكەین بۆ دانانی رێنماییەكان بۆ ئاسانكردنی ڕێكارەكان، وتیشی: كەسانێك هەن خۆیان وەك كرێوەرگری شەقامەكان دادەنێن و پارە لە خەڵك وەردەگرن بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سكاڵا لە هاووڵاتییانەوە گەیشتووە سەبارەت بە خاوی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ڕووپۆشكردنی شەقامەكان، ئێمەش كار بۆ چارەسەركردنیان دەكەین.
راشیگەیاند: حكومەت لە كارەكانیدا خزمەتگوزارییەكانی وەك ئەولەویەت وەرگرتووە، ئێمەش بەدواداچوون بۆ كێشەكانی هاووڵاتیان دەكەین و كاردەكەین بۆ بەدیهێنانی، ڕوونیشیكردەوە: مامەڵەكردن لەگەڵ غەرامەكردن پەیوەستە بە باری دەروونی فەرمانبەرە گەندەڵەكانەوە و دەبێت روبەرووی ببێتەوە.