بەغداد - INA
وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی ناوەڕۆكی سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ هەولێر ئاشكراكرد و هەروەها رایگەیاند: لەسەر بنەمای بانگهێشتنامەیەكی تایبەتە.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بانگهێشتی تایبەتی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی، سەردانی هەولێری كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، بەیاوەری مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات، سەردانی ژمارەیەك قەزا و ناحیەی پارێزگاكەی كرد.