عامری: عێراق سەقامگیری ئەمنی و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت

سیاسی
  • 13-07-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغداد - INA
    هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق سەقامگیری ئەمنی و سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت.
    راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: عامری لە مەراسیمی یادكردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە ئەبو مونتەزەر محەمەداوی و هاوڕێكانی وتارێكی پێشكەش كرد، و تیایدا تەئكیدیكردەوە: شەهیدان ئەبو مونتەزەر محەمەداوی و ئەبو حەبیب سكەینی، مەراسیمێكی جیهادی بوون كە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو تا شەهیدبوونیان دەستی پێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: شەهید ئەبو مونتەزەر لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا پەیوەندی بە جیهادەوە كردووە و خەباتی ڕاستەقینەی لە زۆنگاوەكان لە دژی ڕژێمی دیكتاتۆری دامەزراند، و وتیشی: شەهید محەمەداوی بە دڵسۆزی و خۆڕاگری و ڕوونی و تێڕوانین تایبەتمەند بووە و موغنیەی عێراق بووە (وەك ئاماژەیەك بە شەهید عەمار موغنیە).
    عامری راشیگەیاند: شەهید محەمەداوی گۆڕا بۆ قوتابخانەیەكی جیهادی و پەروەردەیی گەڕۆك كە لە ئیمام حسێن فێری خۆڕاگری و قوربانیدان و خۆبەخشی بووبوو، و وتیشی: بەرپرسیارێتی ئێمە درێژەدانە بە ڕێگای شەهیدان.
    هەروەها عامری جەختی لە پێویستی كاركردن بۆ گەیشتن بە سەروەری ئابووری لە عێراقدا كردەوە دوای ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و سیاسییەی كە عێراق لە ئێستادا بەخۆیەوە دەیبینێ‌.