بەغداد - INA
فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پوچەڵكردنەوەی بە قاچاخبردنی 30 كەسی بیانی لە هەولێرەوە بۆ بەغداد راگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای كەركوك، بۆسەیەكی توند دانرا بۆ دەستگیركردنی كەسانی بیانی قاچاغ ئەوەش دوای ئەوەی كە زانیاری پشتڕاستكراویان پێگەیشت سەبارەت بە هەوڵی گواستنەوەی 30 كەسی بیانی بە ڕەگەزنامەی جیاواز لە پارێزگای هەولێرەوە بۆ پارێزگای بەغدا لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری كەرەستەی بیناسازی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لەناو ئۆتۆمبێلەكان دەستگیركران، هەروەها (قاچاخچیەكە) بە تاوانی بینراو دەستگیركرا، هەروەها دەست بەسەر سێ ئۆتۆمبێلدا گیرا و ڕێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر لە دژیان بەپێی مادەی (240) ق ع.
ئاماژەی بەوەشكرد: فەرماندەیی پۆلیس بەردەوامە لە هەڵمەتەكانی بۆ نەهێشتنی سەرپێچیكاران و ڕێگەنەدان بە هەر حاڵەتێك كە بكەوێتە چوارچێوەی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە.