بەغداد - INA
دەستەی دەستپاكی ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانی داواكردن سەرۆكی پێشووتری دیوانی وەقفی سوننی دەركرد بۆ لێكۆڵینەوە بەهۆی سود گەیاندن بە كەسوكارەكەی لەسەر حیسابی دەوڵەت.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی دووەمی كەرخ فەرمانی داواكردنی بۆ سەرۆكی پێشووتری دیوانی وەقفی سوننی دەركرد، لەبەرامبەر پێشینەی لە دامەزراندنی كەسە نزیكەكانی خۆی سەرەڕای ئەوەی لە دەرەوەی عێراق بوون.
رونیشیكردەوە: فەرمانەكە بەپێی حوكمەكانی مادەی (331)ی یاسای سزادان دەرچووە، كە تێیدا زیندانیكردن و غەرامەكردن، یان یەكێك لەم دوو سزایە دەیگرێتەوە، ئەم سزایە بۆ هەر فەرمانبەرێكە یان بریكارێك كە بۆ خزمەتی گشتی راسپیردراوەو بە ئەنقەست پێچەوانەی ئەركی پیشەیی خۆی دەكات، یان خۆی لە ئەنجامدانی هەر كارێكی خۆی بەدوور بگرێت؛ بە مەبەستی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی تاكێك، یان بە مەبەستی سوودگەیاندن بە كەسێك لەسەر حیسابی كەسێكی تر یان لەسەر حیسابی دەوڵەت.