بەغداد - INA
وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانگهێشتی ئەفسەر و پلەدارە دورخراوەكانی كرد بۆ ئامادەبوون لە وردبینی ئەمنی.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی بەرگری بانگهێشتی بۆ ئەفسەر و پلەدار و فەرمانبەرانە دەكات كە ( گرێبەستەكانیان كۆتایی پێهاتووە كە لە ئاسایش دوورخراونەتەوە و ئەوانەی پشكنین و چاوپێكەوتنی پزیشكییان تێپەڕاندووە سەردانی سەنتەری خۆبەخشی بەغداد/ ڕەسافە (ڕۆستەمیە) بكەن، لە (8)ی بەیانی ڕۆژی شەممە 15ی تەمموزی 2023 دەست پێدەكات، تا كۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژەی پێنجشەممە 3ی ئابی 2023.
هەروەها وەزارەتەكە داوای لە ئەفسەر و پلەدارە دورخراوەكان كرد كە ناسنامەی ئەسڵی لەگەڵ خۆیان بهێنن، و بەپێی ئەو لیستانەی ناوەكان كە بە ڕیزبەندی (1) ن.ا (ئیبراهیم ئەحمەد ئیبراهیم خەلیل) دەست پێدەكات، و بە ڕیزبەندی (4652) فەرمانبەر د/10 (یونس خمات عكلە كازم) كۆتایی پێدێت و ڕۆژ و وادەكانیش ئاماژەیان پێكراوە بەرامبەر هەریەكەیان.
بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە هیوادارین برا و كوڕەكانمان پابەندی ئەو وادەیە بن كە بۆیان دانراوە بە مەبەستی خزمەتكردنی بەرژەوەندی گشتی، و رونیشیكردەوە: كە راگەیەنراوەكە بانگهێشتكردن نییە بۆ بەشداریكردن، بەڵكو تەنها بۆ پشكنینی ئەمنیە.