سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی تەكنیكی دەنێرێتە كەركوك بۆ بەرزكردنەوەی توانای عەمباركردنی ناوەندەكانی وەرگرتنی گەنم

ناوخۆ
  • 13-07-2023, 16:34
  • +A -A

    كەركوك - INA- مەهدی ربحاوی
    پارێزگاری كەركوك راكان سەعید جبوری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند: لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی تەكنیكی سەردانی پارێزگاكەی كرد بۆ بەرزكردنەوەی توانای عەمباركردنی ناوەندەكانی وەرگرتنی گەنم.
    جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی تەكنیكی سەردانی پارێزگاكەی كرد، بە ئامانجی زیادكردنی توانای هەڵگرتنی ناوەندەكانی وەرگرتنی دانەوێڵە لە پارێزگاكەدا، و وتیشی: ئەمە دوای ئەوە هات كە یاداشتێكمان پێشكشكرد كە بریتی بوو لە بەرزكردنەوەی لە خۆگرتنی توانای ناوەندەكانی وەرگرتن لە میانی كۆبوونەوەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لیژنەكە ئەنجامدرا، كە بریتی بوو لە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانەی پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ یاسر حەسەن ساڵح، و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری بازرگانی ئەحمەد فەهیم و نوێنەری نووسینگەی بەدواداچوون لە سەرۆكایەتی وەزیران و نوێنەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی كشتوكاڵ و كۆنترۆڵی بازرگانی و كۆمپانیای گشتی بازرگانی لە كەركوك و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان، و وتیشی: ناردنی لیژنەكە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بەڵگەیە لەسەر وردبینی و پەرۆشی گەورەی بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، بەتایبەتی جووتیاران.
    ئاشكراشیكرد: وەرزی ئێستا شایەتی بازاڕكردنێكی گەورەی بەخۆیەوە بینی و تائێستاش بەردەوامە، و ئەمەش گرنگی و پێگەی كەركوك لەرووی كشتوكاڵی و پێویستی پاڵپشتیكردنی جووتیاران دەسەلمێنێت.